جەنگێك بەڕێوەیە كە پێشتر جیهان بەخۆیەوەی نەبینیوە

مەودا میدیا-
جۆناسان پۆلارد، سیخوڕی ئیسرائیلی كە لە ئەمەریكا لەدایكبووە،دەڵێت” دوای كۆتاییهاتنی جەنگ لەگەڵ ئێران، غەززە و لوبنان، ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر توركیا و میسر”.

سیخوڕە ئیسرائیلیەكە هۆشداری دەدات لە شەڕێك دژی میسر و توركیا و بە زریانێك وەسفی دەكات كە جیهان پێشتر نەیبینیوە.

دەشڵێت” پێویستە خۆمان بۆ شەڕی داهاتوو ئامادە بكەین، كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە دژی توركیا و میسر دەبێت”.

لە بارەی وڵاتەكەشیەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” ئیسرائیل دەوڵەتێكی سەربەخۆ نییە وەك ئەوەی سەركردەكانیان بانگەشەی بۆ دەكەن، بەڵكو تەنها هێزێكی یارمەتیدەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە و لە چوارچێوەی خولگەی ئەمریكادا دەجوڵێتەوە”.

پۆلارد، شرۆڤەكارێكی پێشووی هەواڵگری ئەمریكا بووە و بە تاوانی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل 30 ساڵ لە زیندانەكانی ئەمەریكادا زیندانی كراوە و ئازاد كراوە و چووەتەوە بۆ ئیسرائیل.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان