مهودا میدیا-
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا دیزاینی پێشنیازکراوی بڕی 25دۆلاری ئاشکراکرد کە وێنەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکای لەسەرە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندایە بۆ ئەگەری پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک لە کۆنگرێس بەبۆنەی 250 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەى ئهمهریكا رایگەیاند “گەنجینە دیزاینی بڕگەکەی ئامادە کردووە تا لە ئەگەری دەرچوونی یاساکەدا کاتیان لەبەردەم بێت، بەڵام جێبەجێکردنی کۆتایی بەندە بە بڕیاری کۆنگرێسەوە”.
بەپێی یاسای ئێستای ئەمهریکا، وێنەی هیچ کەسێکی زیندوو لەسەر دراوەکان چاپ ناکرێت، ئەگەر ئەم پڕۆژەیە پەسەند بکرێت، ئەمە دەبێتە یەکەمجار لە دوای زیاتر لە 150 ساڵ کە کەسێکی زیندوو بچێتە سەر دراوی کاغەزی ئەمهریکی.
ع