مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ (10-15) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا هەندێ کات دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاد دەکات بۆ سەرووی (20-30)کم لە کاتژمێرێکدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ (10-15) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
ب ح