مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران رایگه‌یاند، لە ململانێکاندا سەرکەوتووین و تەنها لەسەر بنەمای مسۆگەرکردنی مافەکانمان رێککەوتن دەکەین.
محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند “دوژمن بە فشاری ئابووری و میدیایی هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستە سەربازییەکانی دەدات، روونه كه چۆن زیانیان به‌ركه‌وتووه و رووبه‌ڕووى شكست بوونه‌ته‌وه له به‌رانبه‌ر ئێران”.
وتیشى “هێزی نیزامی و ئامادەیی بەرگریی هێزەکانمان هۆکاری پشت شکستی دوژمنەکانە، ئێران به‌ته‌واویی به‌رگریی كرد به‌و جۆره‌ى كه دوژمن به خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “تیمى دیپلۆماسیی ئێمە هەرگیز متمانەیان بە قسە و بەڵێنی دوژمن نییە، ئه‌وان زۆر به‌ڵێنیان دا به‌ڵام نه‌یانبرده سه‌ر، لە ململانێکاندا سەرکەوتووین و تەنها لەسەر بنەمای مسۆگەرکردنی مافەکانمان رێککەوتن دەکەین”.
ع