ئێران دڵنیا نییه‌ له‌ رێككه‌وتن و دانوستانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا

مه‌ودا میدیا-

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند” تا گەیشتن بە ئەنجامێکی روون، مەحاڵە حوکم لەسەر دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بدرێت”.

میدیاکانی ئێران لە زاری عیراقچیەوە بڵاویانکردەوە، ئێمە بەردەوامین لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمەریکا و ئاڵوگۆڕی پەیامیان لەگەڵدا دەکەین.

عیراقچى باسى له‌وه‌شكردووه‌ “ناتوانین پێش ئەوەی بگەینە ئەنجامێکی روون حوکم لەسەر دانوستانەکان بدەین”.

پێشتریش، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی دانوستانکاری ئێران رایگەیاندبوو “وڵاتەکەم بە هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمه‌ریکا ڕازی نابێت کە مافەکانی گەرەنتی نەکات”.

لە چەند رۆژی رابردوودا کەشێک هەبوو کە پێشنیاری رێککەوتنێکی نزیک بوو، بەڵام رۆژنامەی نیویۆرک تایمزى ئه‌مه‌ریكى لە راپۆرتێکدا رایگەیاند “دۆناڵد تره‌مپى سەرۆکی ئەمه‌ریکا پێشنیارێکی نوێی بۆ تاران ناردووە و مەرجەکانی توندتر کردووە”.

قاڵیباف لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران پەخشکرا وتی “تا دڵنیا نەبین لەوەی مافی گەلی ئێران پارێزراوە، هیچ رێککەوتنێک پەسەند ناکەین”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان