مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی یەکێتیدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و ئاشکرایکرد . لەم یادەدا پێگەی مێژوویی و خه‌بات و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بەرز دەنرخێنن و به رێزه‌وه يادى ده‌كه‌نه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “یەکێتی كه مێژوويه‌كى درێژى خه‌باتى له‌پێناو مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا هه‌يه و له‌م رێگهيهدا به هه‌زاران شههيدى داوه، هەمیشە خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراقدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەم یادەدا دووپاتیدەکەنەوە كه زیاتر لە هه‌موو كاتێك بەرپرسیاريه‌تیی هاوبەش، تەبایی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا پێويسته، تا پێکەوە بتوانن پارێزگاریی لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و مافەکانی گەلى كوردستان بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “هیواخوازە ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و باڵادەستکردنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەپێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، سەقامگیریی، گەشەپێدان و داهاتوویەکی باشتر و شایستە بۆ گەلی کوردستان”.
ب ح