مەودا میدیا-
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عیراق سەبارەت بە چەکداماڵینی گرووپەکان و بەدەمەوەچوونی بانگەوازەکەی مەرجی باڵای ئایینی پەیامێکی ئاڕاستەی سەرکردەی گرووپەکان کرد.
فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق رایگەیاند “داوا له گرووپه‌كانی تری موقاوه‌مه ده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ره‌مه‌زاندیی له‌سه‌ر رادەستکردنی چەک بە دەوڵەت دەرببڕن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوپاسی ره‌وتی نیشتمانی شیعه، بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی ده‌كه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌وازی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستورو یاسا و بریاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بانگی عه‌قڵ و بانگه‌وازی نیشتمانی دڵسۆزانه بۆ كۆنترۆڵی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت”.
ب ح