تره‌مپ: ئه‌وه‌ى نزیكى دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران بكه‌وێته‌وه‌ له‌ناوى ده‌به‌ین

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، تاران ڕەزامەندی دەربڕیوە کە ڕێگە بە ئەمه‌ریکا بدات بچێتە ناو ئێرانەوە بۆ گەڕان بەدوای ماددە ئەتۆمییە نێژراوەکاندا، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران، دوای کۆتاییهاتنی ململانێکان.

سەبارەت بە شوێنە ئەتۆمییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد “ئەوان لەوێ زۆر پارێزراون، دەزانن، ئێمە کامێرامان لە هێزی بۆشایی ئاسمان هەیە لە هەموو گۆشەیەکەوە، ئەو سێ شوێنە بەردەوام چاودێری دەکرێن، ئەگەر هەر کەسێک بچێتە ئەوێ، بە تەواوی دەبینین چی روودەدات، و دوای ماوەیەکی کەم لەناوی دەبەین، ئاماژەی بەو سێ شوێنە کرد کە ساڵی رابردوو لەلایەن ئەمه‌ریکاوە کراونەتە ئامانج، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردو، ناتانز و ئیسفەهان.

وتیشى “ئەم هەوڵانە تەنها دوای کۆتایی هاتنی ململانێکان ئەنجام دەدرێن و نامەوێت ئەمە بکەم لەکاتێکدا ئێمە لە ململانێداین و نامەوێت گەلەکەمان بخەمە ئەو جۆرە مەترسییەوە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بیرمە جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا کێشەیەکی گەورەی لە ئێران لەگەڵ بارمتەکاندا هەبوو، هەرگیز نامەوێت سەربازەکانمان بخەمە ئەو جۆرە مەترسییەوە”.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەتوانێ تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامەکانی لێبکەوێتەوە، لە کاتێکدا تاران پێداگریی لەسەر ئەوە دەکات کە هیچ پێشکەوتنێک لە پرۆسەی دانوستانەکاندا بەدی نەهاتووە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان