مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له رۆژانى پێش جه‌ژنى قوربان، گۆشتی مریشك بۆ چوار هه‌زار دینار گرانبوو، جارێكى تر نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبووه‌وه.
ئارام عه‌بدوڵڵا، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پێش جه‌ژنى قوربان، نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشتى مریشكى زیندوو بۆ چوار هه‌زار دینار گرانبوو، چونكه خواستێكى زۆرى له‌سه‌ربوو”.
وتیشى “دواى گرانبوونى، ئه‌م هه‌فته‌یه نرخى گۆشتی مریشك هه‌رزانبووه‌وه و بۆ یه‌ك كیلۆیه‌ك هه‌زار دینارى لێ بووه‌ته‌وه و له 2900 دیناره بۆ یه‌ك كیلۆ”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “زیادبوونى خواست له‌سه‌ر مریشك هۆكارى گرانبوونى بوو، ئێستا خواسته‌كه زۆر نه‌ماوه، هه‌ندێكجاریش كه مریشك كه‌مده‌بێته‌وه له هۆڵه‌كان، به‌هه‌مان شێوه نرخه‌كه‌ى گران ده‌بێت”.
شایه‌نى باسه، له ماوه‌ى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، نرخى ته‌واوى خۆراك و پێویستییه‌كان و سه‌وزه‌و میوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبوون.
ع