مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە” توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە پێشتر چەندین دۆسیەی تاوانكارییان لەسەر تۆماركراوە”.
دەقی راگەیەنراوەكەی پۆلیسی گەرمیان:
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و دەستگیركردنی تاوانباران، هێزی تایبەتی پۆلیسی گەرمیان و بنكەی پۆلیسی قۆرەتوو توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە پێشتر چەندین كەیسی جیاوازیان هەبووە و لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون و فەرمانی گرتنیان هەبووە.
بەپێی زانیارییەكان، ناوبراوان بە پێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عیراقی كەیسیان لەسەر تۆماركراوە، هەروەها یەكێك لە دەستگیركراوان كەیسێكی تریشی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان هەیە، هاوبەشی سەرەكی دەستگیركراوی پێشووە كەپێكەوە كاری راوكردن و مامەڵەیان كردووە بە ئاسك و بێچووەئاسكەوە.
ئێستا تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەر لە پۆلیسی گەرمیان راگیراون و لێكۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ئەم دەستكەوتە بەشێكە لە هەوڵە بەردەوامەكانی پۆلیسی گەرمیان بۆ جێبەجێكردنی یاسا، كەمكردنەوەی تاوان و پاراستنی ئاسایشی گشتی.
عەقیدی پۆلیس
سۆران محمد غەریب
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان
ئ پ