مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاشکرایکرد ئەمڕۆ دوایین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان شاری مەککە بەرەو شاری مەدینە بەجێدەهێڵن.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند “بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دانراوە، تاوەکو رۆژی 2026/6/10، سەرجەم حاجییان لە رێگەی گەشتی ئاسمانییەوە دەگەڕێنەوە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمساڵ خزمەتێکی باشی حاجییانیان کردووە لە بواری چوون و هاتنەوە و لە پلانیاندایە بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو، خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش بە حاجییانی هەرێمی کوردستان بکەن”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ ئەمساڵ، پێنج هەزار و 120 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودیەیان کرد و تاوەکو ئێستا حاجییەکی دانیشتووی هەرێم لەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە.
ب ح