مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەپێی یاسای خانەنشینی تەمەنی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست 60 ساڵە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە وەڵامی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەبارەت بە تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی گرێبەست، رایگەیاند “تەمەنی یاسایی خانەنشینی سەرجەم فەرمانبەران60 ساڵە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە فەرمانبەرانی گرێبەست لە تەمەنی 60 ساڵی کۆتایی بە راژەیان بهێبرێت لە خزمەت و رەوانەی خانەنشینی بکرێن، چونکە لەدوای تەمەنی 60 ساڵی زیاتر هیچ خزمەتێکیان بۆ هەژمار ناکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “فەرمانبەرانی گرێبەست بە 75%ی مووچەکەی خانەنشین دەبن، به مەرجێک خزمەتی له 15 ساڵ کەمتر نەبێت و 15 ساڵ لێبڕینی خانەنشینی دابێت، ئەگەرنا لەکاتی خانەنشین بوون 10%ی مووچەی 15 ساڵی لێوەردەگیرێتەوە”.
ب ح