مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین لێدوانی‌دا له باره‌ى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، ئێران خۆى تكاى رێككه‌وتن ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “ئێران تکای رێککەوتن دەکات و ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات رێككه‌وتن بكرێت چونكه كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ دروستبووه”.
وتیشى “هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە، هێزەکانمان لە مەترسیدا نین، بۆیه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر شتێك و ئه‌گه‌رێك”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەگەر ئێران رەفتاری باش بێت قسەی لەگەڵ دەکەین، ده‌بێت رێككه‌وتنێك بكرێت كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كه نه‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێم وایه رێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیکە”.
ئه‌و لێدوانانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، ماوه‌ى زیاتر له پێنج هه‌فته‌یه، باس له رێككه‌وتنى ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و به‌رده‌وامیش ئێران قسه‌كانى تره‌مپى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ع