مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کاک حاجی ئاسۆ بە ناحەق شەهیدکرا

مەودا میدیا-

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردن و گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەک لە زیندانەکانی ئاسایشی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “کاک حاجی ئاسۆ کە لە رووداوێکی تەمومژاویدا لە زیندانەکانی هەولێر بە ناحەق شەهید کرا و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەن و هاوبەشی ماتەمینیانن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ژیان و پێگەی پێشمەرگە زۆر لەوە گەورەترە کە بەناوی جیاجیاوە تۆمەتی بۆ دروست بکرێت و شەهید بکرێت، پێشمەرگە رەمزی فیداکاریی و مانەوەی گەلەکەمانە و شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەن، نەک بخرێنە زیندانەوە و بەناحەق شەهید بکرێن”.

دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:


لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووین بە مەرگی تەمومژاوی پێشمەرگەی کوردستان کاک حاجی ئاسۆ کە لە رووداوێکی تەمومژاویدا لە زیندانەکانی هەولێر بە ناحەق شەهید کرا.

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و هاوبەشی ماتەمیانین.

داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بە جدی لەسەر ئەم رووداوە بێنە سەر هێڵ و لێکۆڵینەوەی ورد بکەن، چونکە ژیان و پێگەی پێشمەرگە زۆر لەوە گەورەترە کە بەناوی جیاجیاوە تۆمەتی بۆ دروست بکرێت و شەهید بکرێت.

پێشمەرگە رەمزی فیداکاری و مانەوەی گەلەکەمانە و شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەن، نەک بخرێنە زیندانەوە و بە ناحەق شەهید بکرێن.

خوای گەورە گیانی شەهیدی غەدرلێکراو بە بەهەشتی بەرینی شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان