پێشبینی دەكرێت لە مانگی حەوتدا بارانی زۆر ببارێت

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایەكی كەشناسی پلەكانی گەرما لە مانگی حەوتدا ئاسایی دەبێت و پێدەچێت بارانێكی باشیشی تێدا ببارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” پێشبینی دەكەن لە 1/7 تا 20/7 پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی بێت و هیچ شەپۆلێكی گەرما روو نەكاتە ناوچەكەمان”.

وتیشی” هەر شەپۆلێكی گەرماش لەو ماوەیەدا هەبێت زۆر كورتخایەن دەبێت و كاریگەری ئەوتۆی نابێت.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد” بەپێی خوێندنەوە و پێشبینییەكانی ئەوان پێدەچێت لەو مانگەدا بارانێكی باش ببارێت و لەگەڵیشیدا پلەكانی گەرما بۆ خوار ئاستی ئاسایی داببەزێت”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمساڵ تا ئێستا پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەیان تۆمار نەركردووە و وەرزی گەرما بە رادەیەكی زۆر دواكەوت.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان