کەشێکی فێنک روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لەسبەینێنیەوە بۆ رۆژانی دواتر بای باکووری رۆژئاوا لە دەریای ناوەڕاستەوە ناو بەناو بەڕووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چالاک دەبێت بەخێرایی 15 بۆ 25 کم لە کاتژمێرێکدا کەئەم بایە بە بای شەماڵ ناسراوە و بایە کی فێنکەو دەبێتە دابەزینی پلە کانی گەرما بەتایبەت لە رۆژی هەینی و بەولاوە بۆ ماوەیەکی باش لەسەرجەم ناوچەکان بە رێژەی (2 تا 3) پلەی سیلیزی.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەگەری خۆڵبارینی سووک بۆ مامناوەند لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە لەئارادایە زیاتریش کاریگەریی خۆڵبارینەکە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی باشووری هەرێم دەبێت، لەگەڵ حاڵەتێکی لاوازی هەورە بروسکو بارانێکی کەم لە هەندێ ناوچە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوینی ئەمساڵ کورت خایەن دەبێت لەچاو هاوینی ساڵی پار و چەندین هاوینی رابردوو فێنکتر دەبێت، تا ئێستا شەپۆلە گەرماکان ناچالاکن پێشبینی ناکەن بەمزوانە شەپۆلی گەرما و هاوینی تووند چالاک بن بەڕووی هەرێم ئەوەش بەهۆی ناچالاکی نزمە پەستانی گەرمی وەرزی زەریای هیندی لەچینە نزمەکانداو ناجێگیر بوونی بەرزە پەستانی نیمچە خولگەیی لەچینه بەرزەکاندا ، هەروەها هاوینی ئەمساڵ لەچەندین هاوینی رابردوو زیاتر باران و هەورە بروسکەی زیاتر تێدا دەبن بەزۆریش باران و هەورە بروسکەکان دەکەونە نێوان مانگەکانی هەشت و نۆ”.

ئەوەشی خستەڕوو “وەرزی داهاتووی دابارینی 2026-2027ز بە پایزێکی پێش وەختە و زۆر پڕ دابارناوی تەڕەوە دەستپێدەکات ئەگەر هەیە لەدوای پایزی 2018، ناوچەکە پڕ باراناویترین پایز بەخۆوە بینێ وە وەرزەکانی تریش زستان و بەهار و کۆی گشتیی وەرزی 2026 -2027، زۆر باش دەبێت باران لە هەموو ناوچەکان سەروی نۆڕماڵ دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان