بارەگای خاتەمولئەنبیا: دوژمنان پەشیمان دەکەینەوە

مەودا میدیا-

فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، هۆشداریی دەداتە ئەمەریکا و ئاشکرایکرد دوژمنان بە هەڵسەنگاندنە هەڵەکانیان تووشی شکستی ستراتیژیی و شەرمەزاریی بوون.

عەلی عەبدوڵڵا، فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “ئەو جەنگە مێژووییە سەلماندی گەلی ئێران لەژێر سێبەری رێبەرایەتی و یەکگرتووییدا دەتوانێت بەسەر هەموو جۆرە دەستدرێژییەکدا زاڵ بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامادەیی بەردەوامی خەڵک لە مەیدانەکاندا بۆ ماوەی زیاتر لە 100 شەو بەڵێنێکی مێژووییە لەگەڵ مەقامی باڵای ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ئێران، بە هێرشێکی ئازاربەخش و پەشیمانکەرەوە وەڵام دەدرێتەوە، هێزە چەکدارەکان بە وشیاریی تەواو و چاودێرییەکی وردی هەواڵگرییەوە، بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵات ئامادەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان