مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی لە هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دەدات و ئاشکرایکرد بڕیار و سەرکێشییەکان تەواوی هاوکێشەکان بە خراپتر دەگۆڕن و دەبنە هۆی تەقینەوەی ژێرخانی وزە و بازاڕەکان.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “بڕیارە هەڵەشەکان تەواوی هاوکێشەکە بەرەو ئاراستەیەکی خراپتر دەگۆڕن، ژێرخانی وزە و بازاڕەکان دەتەقێننەوە و زۆنگاوێکی بێ کۆتایی دروستدەکەن کە بۆ چەندین ساڵ تێیدا گیرۆدە دەبن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاران لە بەرانبەر هەر هێرشێک کە ژێرخانی ئابووریی وڵاتەکەی بە ئامانج بگرێت، شێوازی مامەڵەکردنی دەگۆڕێت بە شێوەیەک هیچ لایەنێک پێشبینی نەکردبێت، بۆ لەمەودواش جیهان ئێرانێکی جیاواز دەبینێت”.
ب ح