مەودا میدیا-
وەزیری بازرگانیی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، دەستیان بە خەرجکردنی پارەی گەنمی ساڵی رابردووی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کردووە.
مستەفا نزار، وەزیری بازرگانیی عیراق رایگەیاند ” دەستیان بە ناردنی بەشێک لە شایستە داراییەکان کردووە و لە رۆژانی داهاتووشددا ئەو بڕە پارەیەی کە ماوەتەوە بە تەواوی رەوانەی دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ ئەمساڵ پلانێکی نوێیان بۆ وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران گرتووەتەبەر لە رێگەی (سەرە گرتنی ئەلیکترۆنییەوە) چیتر جووتیاران ناچارنین بۆ ماوەیەکی زۆر لە سایلۆکان سەرەبگرن یان چاوەڕوانی وەرگرتنی گەنمەکانیان بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “بڕێکی زۆر گەنم لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە، ئەوانیش بەپێی پلانی کشتوکاڵی و توانای کۆگاکردن لە سایلۆکاندا، گەنمەکەیان لێ وەردەگرن”.
ب ح