مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات و ناوچە نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما، خێرایى با لەسەرخۆ (10-15) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
ب ح