مهودا میدیا-
میدیاکانی ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایانگەیاندووە کە دوا بڕیاری تاران سەبارەت بە رێککەوتنی چوارچێوە لەگەڵ واشنتۆن هێشتا لە ژێر پێداچوونەوەدایە.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی ئەمهریکاوە وردەکاری ئەو کۆبوونەوەیەیان خستۆتەڕوو کە تایبەت دەبێت بە واژۆکردنی رێککەوتنە پێشبینیکراوەکە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان واشنتۆن و تاران.
بەرپرسان پشتڕاستیان کردەوە کە پلانەکان بۆ ئاهەنگێکی واژۆکردنی کەسی هەڵوەشاوەتەوە و بەهۆی کێشەی لۆجستییەوە واژۆکردنی ئەلیکترۆنی جێگیرکراوە.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە کە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمهریکا لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەت ئەگەری واژۆکردنی لە چەند رۆژی داهاتوودا رەتنەکردەوە.
میدیاکانی ئێران لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە رایانگەیاندووە کە تیمی دانوستانکار بەنیازی ئەوە نییە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی جنێفى سویسرا و هیچ شوێنێکی تر بکات.
ع