مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له وه‌ڵامى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، ئەم یارییە کۆنە و رێککەوتن دەخاتە مەترسییەوە، بە گڵۆپی سەوزی ئێوە ئیسرائیل هێرشی کردووە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی زاحییهى لوبنان جارێکی تر‌ى ئەوەی سەلماند کە ئەمه‌ریکا یان ئیرادەی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی نییە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌مه‌ریكا توانای ئەو کارەی نییە و بە پێدانی گڵۆپی سەوز بە ئیسرائیل ناتوانرێت ئیمتیاز بەدەستبهێنرێت”.
وتیشى “یارییکردن بە رۆڵی “پۆلیسی باش و پۆلیسی خراپ” کۆن بووە، ئەگەر واشنتۆن ئیرادە و توانای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی نەبێت، ئەوا قسەکردن لەسەر بەردەوامبوون لەم رێگایە مەحاڵە”.
ع