قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی شارەوانی عەربەت مژدە دەداتە مامۆستایان، فەرمانبەران و خانەنشینانی سنوورەکەی کە لەم هەفتەیەدا قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکەن.

زمناکۆ ئەنوەر، سەرۆکی شارەوانی عەربەت بە مەودا میدیای راگەیاند “رۆژی پێنجشەممە 2026/6/18، دەست بە قۆناغى سێیەمى دابەشکردنى زەوی دەکەن، لەم قۆناغەدا 350 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشدەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی دەبێ و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی یشارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان