مهودا میدیا-
شههباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگهیاند “دوعای سوپاسگوزاری بۆ خودای گەورە پێشکەش بکەن بۆ ئەو شەرەف و کەرامەتە بێ وێنەیەی کە بە پاکستان بەخشراوە له بارهى رێككهوتنى ئهمهریكا و ئێران”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی ململانێکان فشارێکی زۆری خستۆتە سەر ئابووری پاکستان، بەڵام وڵاتەکە خۆڕاگرییەکی ناوازەی نیشانداوە، بەرهەمی سەقامگیریی ئابووری جیهانیی کە لە ئەنجامی ئەم رێککەوتنە ئاشتییەوە سەرچاوە دەگرێت، لە رێگەی هەوڵی بەکۆمەڵەوە دەگاتە هەموو هاوڵاتییەکی پاکستانی و حکومەت هیچ هەوڵێک لە جێبەجێکردنی ئەم بەرپرسیارێتییە ناپارێزێت”.
باسى لهوهشكرد “پاکستان لە 19ی حوزەیران میوانداری رێوڕەسمی مێژوویی واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمهریکا و ئێران دەکات لە جنێڤ و رێککەوتنەکەی بە بەربەستێکی گەورە بۆ ئاشتیی جیهانیی و سەرکەوتن بۆ ئاشتیی و دیالۆگ بەسەر وێرانکارییەکانی شەڕ وەسف کرد”.
وتیشى “ئەمڕۆ جیهان شایەتحاڵی ئەوە بووە کە بەدواداچوون بۆ ئاشتیی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە، هەروەها بڵێسەی شەڕ دەستی بە مردن کردووە، ئەمە ساتێکی مێژووییە کە مێژوونووسان بە پیتی زێڕ تۆماری دەکەن”.
شەریف جەختی لەوەش کردەوە کە بەپێی رێککەوتنەکە ئێران و ئەمهریکا راگرتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لەسەرجەم بەرەکان بە لوبنانیشەوە راگەیاند.
ع