مهودا میدیا-
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا به تۆڕی “CBS” راگهیاند “ئێرانییەکان بڕی 300 ملیار دۆلار پارە بۆ بووژانەوە و ئاوەدانکردنەوە بەدەستدەهێنن، کە لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە دابین دەکرێت”.
وتیشى “ئەمە ئەوەیە کە دەتوانن بەدەستی بهێنن، بە تەمویلکردن لەلایەن هاوپەیمانیی کەناراوەکانی کەنداوەوە، بە مەرجێک پابەندی بەڵێنەکانیان بن”.
ئهوهشى خستهڕوو “توندڕەوەکانی ناو رژێمی ئێران زیادەڕەویی لەو دەسکەوتانە دەکەن کە ئێران بەدەستی دەهێنێت، لە کاتێکدا کەمتر لەو شتانە دەڕوانن کە دەبێت دەستبەرداری ببن بۆ ئەوەی شایستەی بەدەستهێنانی ئەو دەسکەوتانە بن”.
باسى لهوهشكرد “ئەمهریکا کراوەیە بەرامبەر بە زۆرێک لەو بابەتانەی خراونەتەڕوو، بەڵام ئەوە راست نیە کە گوایە وەرگرتنی 24 ملیار دۆلار لە پارە بلۆككراوەكان بەشێک بێت لە دەقی رێککەوتنەکە”.
ئێوارهى ئهمڕۆ دووشهممه، ئهمهریكا و ئێران دهقى رێككهوتنهكهیان واژۆكردووه و بڕیاره رۆژى ههینیش له جنێفى سویسرا به فهرمى رێككهوتن رابگهیهنێن.
ع