مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى مانگانه به‌شه‌خۆراك وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر زوو نه‌چن وه‌ریگرن مافیان ده‌فه‌وتێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئێستا وه‌رزى گه‌رمایه و دوكانى بریكاره‌كانیش شایه‌نى ئه‌وه‌یه شتى تیا خراپ بێت و تێكبچێت”.
وتیشى “داوا ده‌كه‌ین خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هاتنى به‌شه‌خۆراك خێرا بچن به‌شه‌خۆراكه‌كه‌یان وه‌ربگرن تا رووبه‌ڕووى گرفت و خراپبوون و تێكچوون نه‌بێته‌وه به‌هۆی گه‌رماوه”.
روونیشكرده‌وه “ئه‌وانه به‌شه‌خۆراك وه‌رناگرن واته هه‌ر ناچن وه‌ریبگرن، له دواى 20 رۆژ مانه‌وه لاى بریكاره‌كان، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ كۆگاكان”.
ع