مهودا میدیا-
حکومەتی سویسرا دەڵێت، رێککەوتنی کاتیی ئەمهریکا و ئێران بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رەنگە رۆژی هەینی لە شاری بورگنستۆک لە ناوەڕاستی سویسرا واژۆ بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە “پەیوەندییەكی نزیكیان لەگەڵ ئەمهریكاو ئێران و پاكستان و قەتەر هەبووە سەبارەت بە ئەگەری رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان واشنتۆن و تاران”.
باس لهوهشكراوه “لەم قۆناغەدا بڕیارە رۆژی هەینی 19ی حوزەیران لە شاری بورگنستۆک لە کانتۆنی نیدڤاڵدن واژۆ بکرێت، ئەم شوێنە لەلایەن نێوەندگیرانی پاکستان و قەتەر و هەروەها ئەمهریکا و ئێرانەوە پێشنیاز کراوە”.
ئاهەنگەکە لە هۆتێلێکی لوکس لەسەر شاخی بورگنستۆک بەڕێوەدەچێت کە بەسەر دەریاچەی لۆسێرن دەڕوانێت لە ناوەڕاستی سویسرا.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە “دهستڕاگه یشتن بەو شوێنه ئەستەمەو به هۆیەوە دابینكردنی ئەمنیەتی ئاسانترە، هێشتا ناتوانرێت زانیاریی لەسەر وردەکاریی و رێکارەکانی واژۆکردنی پلان بۆ داڕێژراو بدرێت”.
ع