دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بڕێکی زۆر پارەیان دزیبوو.

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕی ( 60 ملیۆن دینار و 38 هەزار دۆلار) سێ دەفتەر و هەشتا گەڵایان لەماڵێکدا دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لەماڵەکەی کراوە، بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان، زانیاری پێویست، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین هەر دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەستیش بەسەر بڕی ( 28 ملیۆن و 550 هەزار دیناری عیراقی و 27 هەزار و 600 دۆلاری ئەمەریکی) دا گیراوە کە هەردوو تۆمەتبار بڕێک لەپارە دزراوەکەیان دابوو بە قاڵبێک ئاڵتون کەبڕەکەی 100 گرامەو توانرا دەست بەسەر قاڵبە ئاڵتونەکەشدا بگیرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستادا تۆمەتباران (م، ع، ش – س، ئ ، م ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان