مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق پێنج بڕیاری له‌باره‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌رکرد و ئاشکرایکرد سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌روازه سنوورییه‌كان له ماوه‌ی 48 کاتژمێردا ئاڵوگۆڕده‌كرێن.
به‌پێی بڕیارەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق:
1- له‌ماوه‌ی 48 کاتژمێردا سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌بێ هیچ جیاكارییه‌ك ئاڵوگۆڕده‌كرێن و ده‌بێت ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان راپۆرتێك به‌رزبكاته‌وه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره پشتڕاستبكاته‌وه.
2- پابەندکردنی وەزارەتی ناوخۆ – فەرماندەیی هێزەکانی سنوور بە داخستنی سەرجەم کەلێنەکان و ڕێگا لاوەکییە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان، لەگەڵ ئاڵوگۆڕكردنی شوێنی سەرجەم فەرماندەكانی تیپ و یەکەکان لە فەرماندەیی هێزەکانی سنوور.
3- گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەفسەران، کارمەندان و فەرمانبەرانی ته‌نسیبكراو بۆ کارکردن لە دەستەی دەروازە سنوورییەکان بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ و پێویستە لە ماوەی 48 کاتژمێردا و بەبێ هیچ جیاکارییەک، له‌كارترازانیان بۆ بكرێت.
4- پابەندکردنی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی پێکهاتو لە (نوسینگەی دەزگای هەواڵگری – نوسینگەی هەواڵگری ناوخۆ – بنکەی پۆلیسی گومرگ – مەفرەزەی تەقەمەنییەکان – هۆبەکانی ماددەی هۆشبەر – مەفرەزەکانی(9K) بە گرتنەبەری ڕۆڵی خۆیان لە ڕێگەی چالاککردنی ڕۆڵی ئەمنی و هەواڵگرییان لە ناو دەروازەكان و بەدواداچون بۆ ڕێگریكردن لە تێپەڕبونی هەر ماددەیەکی قەدەغەکراو یان ماددەی هۆشبەر لە ڕێگەی سەرجەم دەروازە سنورییەکانەوەو بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی ده‌وری ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەری دەروازە سنورییەکە بەو پێیەی سەرۆکی شانەی هەواڵگرییەو ئەم دەزگایانە بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵدەگرن لە ئەگەری ڕوودانی هەر کەموکوڕییەکی ئەمنی یان تێپەڕبوونی نایاسایی.
5- پابەندکردنی فەرمانبەرانی دەستەی گشتی گومرگ بە ئەنجامدانی پشکنینی ورد بۆ سەرجەم ئەو کاڵایانەی هاوردەی وڵات دەکرێن و بەبێ هیچ جیاکارییەک و رێگەنەدان بە تێپەڕبوونی هیچ بارهەڵگرێک ته‌نیا دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەواو (داگرتن و پشکنینی بار) و وردبینیکردنی زانیارییەکانی بارەکە، نه‌بێت.
ب ح