شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە عیراق دەکات

مەودا میدیا-

ده‌سته‌ى کەشناسیی عیراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاسکرایکرد پلەکانی گەرما به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و لە هەندێک ناوچەی باشوور لە 50 پلەی سەدی نزیکدەبێتەوە.

ده‌سته‌ى کەشناسیی عیراق رایگەیاند “سبەینێ ئاسمان لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە رۆژانی پێشوو کەمێک بەرز دەبنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە دهۆك و سلێمانی دەگاتە 41 پلە، لە هەولێر و نەینەوا و ئەنبار 44 پلە، لە کەرکوک 45 پلە و لە سەڵاحەدین 46 پلە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە بەغدا، دیالە و کەربەلا پلەکانی گەرما 47 پلە تۆمار دەکەن، لە بابل، دیوانیە، موسه‌ننا، نەجەف، واست، میسان، بەسرە پلەکانی گەرما دەگاتە 48 پلە لە شاری زیقار بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکات کە 49 پلە دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان