ئەمڕۆ یەكەم شەپۆلی گەرمای بەهێز دەستپێدەكات

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، ئەمڕۆ چەقی گەرمای ئەمساڵ دەبێت و یەكەم شەپۆلی گەرمای توند و بەهێز ناوچەكە دەگرێتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند”ئەمڕۆ شەممە 20ـی حوزەیران، بەراورد بە دوێنێ‌ پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە نزیكەیی دوو پلە بەرزتر دەبنەوە”.

وتیشی” ئەمڕۆ چەقی گەرمای ئەمساڵە و یەكەم شەپۆلی گەرمای توند و بەهێزە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” پێشبینی دەكەن بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە بێت،
سلێمانی 41 پلە، هەولێر 44 پلە، دهۆك 41 پلە، هەڵەبجەی شەهید 43 پلە، كەركوك 45 پلە، كەلار 46 بۆ 47 پلە، پێنجوێن 35 پلە، ناحیەی حاجی ئۆمەران 33 پلە”.

باسی لەوەشكرد” لە زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق ئەمڕۆ پلەی گەرما 47 بۆ 50 پلە دەبێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان