مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ژمارەی گرێبەستەکانی هاوسەرگیریی و کەیسەکانی جیابوونەوەی هاوسەرانی لە پارێزگاکانی عێراق بۆ مانگی شوبات بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند “مانگی رابردوو 28 هەزار و 479 گرێبەستی هاوسەرگیریی تۆمارکراون، لە بەرانبەردا شەش هەزار و 151 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە دادگاکان هەبووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیریی لە دادگای رەسافە، بە چوار هەزار و 86 حاڵەت بە پلەی یەکەم و بە پلەی دووەم دادگای کەرخ دێت بە سێ هەزار و 447 حاڵەت، و پارێزگای نەینەواش بە دوو هەزار و 968 حاڵەت لە پلەی سێیەم تۆمارکراون”.
ئەوەشی خستەڕوو ” زۆرترین رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە رەسافەی بەغدا بە هەزار و 331 حاڵەت، دواتر لە دادگای کەرخ بە هەزار و 94 حاڵەت و پاشان پارێزگای بەسرە بە 539 حاڵەت لە پلەی سێیەمدایە تۆمارکراون”.
ب ح