جۆلانی: کێشەی قووڵمان لەگەڵ حزبوڵڵا هەیە

مەودا میدیا-

سەرۆکی کاتیی سوریا ئاشکرایکرد لێدوانەکەی ترەمپ لەبارەی رۆڵی دیمەشق بە هەڵە لێکدراوەتەوە و مەبەستەکە ئەوە نەبووە کە سوریا هێرش بکاتە سەر لوبنان، بەڵکو دەکرێت پشت بە دیمەشق ببەسترێت بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە.

ئەحمەد شەرع،(جۆلانی) سەرۆکی کاتیی سوریا رایگەیاند ” ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەک کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی حزبوڵڵا و هێورکردنەوەی دۆخی ئەو وڵاتە چونکە ئاسایشی سوریا و لوبنان پێکەوە بەستراوەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرۆکی ئەمەریکا نیگەرانە لە دۆخی لوبنان و دەیەوێت شەڕ لەو وڵاتە کۆتایی بێت، هەروەها ئەوان هەو دەدەن پەیوەندییەکی ئابووری لەگەڵ لوبنان دروست بکەن، نەک سەربازیی”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە بژاردەی سێیەم بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە و نابێت لوبنان هەمیشە ناچار بکرێت لەنێوان شەڕی ناوخۆ و شەڕی ئیسرائیلدا یەکێکیان هەڵبژێرێت،”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان