پزیشکیان: بەسەربەرزییەوە دانووستان دەکەین

مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرایکرد شاندی دانووستانکاریی وڵاتەکەی بە سەربەرزی و بەبێ هیچ سازشکردنێک چوونەتە ناو پرۆسەی دانووستانەکانەوە و هیچ مەرجێک قبوڵناکەن.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “لە هەر شوێنێک بیانەوێت مافەکانی گەلی ئێران فەرامۆش بکەن، ئەوان پاشەکشە ناکەن و سەریان بۆ نەیارەکانیان کەچ ناکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی پێگەی ئێرانەوە لە پرسی لوبناندا لایەنی ئەمەریکی سازشیان کردووە و دەروازە و کرانەوەی باش لە گفتوگۆکان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان هاتوونەتەئاراوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شاندنی دانووستانکاریی ئێران بەهۆی هەڕەشەیەکی سەرۆکی ئەمەریکا لە وڵاتەکەیان لە گفتوگۆکانی تایبەت بە لێکتێگەیشتنی تاران و واشنتۆن لە جنێڤی سویسرا کشانەوە و گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان