مهودا میدیا-
ئهمڕۆ دووشهممه، ئێران رایگەیاند “گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ ئەمهریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە میانەی دانوستانەکان لە سویسرا ئەنجامداوە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ناتوانرێت ئەمانە بە دانوستان” هەژمار بکرێن.
ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنای راگەیاندووە “گفتوگۆیەکی زۆر کورت سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی کرا، بەڵام هیچ وردەکارییەکی ورد نەخراوەتە بەر باس و ناتوانرێت بوترێ دانوستانەکان لەسەر پرسی ئەتۆمی دەستی پێکردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “شاندی ئەمهریکی زۆر بەکورتی هەڵوێستەکانی خۆی خستەڕوو لەسەر ئەم بابەتە و ئێرانیش هەمان کارەکەی کرد و گفتوگۆکەی بە ئاڵوگۆڕی هەڵوێستەکانی خۆمان وەسفکرد”.
لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) بڵاویکردەوە، دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ئێران و ئەمهریکا سەبارەت بە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوانیان و پێکهێنانی گروپی کاری تەکنیکی پەیوەندیدار لە سویسرا لە رۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات.
شاندەکەی ئێران بە سەرۆکایەتیی کازم غەریبابادی جێگری وەزیری دەرەوە و شارەزایانی کاروباری سیاسی، ئابووری و یاسایی لەخۆ دەگرێت.
نێوهندگیران کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمهریکا و ئێرانیان لە سویسرا راگەیاند، ئەمەش دوای دەستپێکردنی گرژ بە راگەیاندنی تاران کە جارێکی دیکە گەرووی هورمز دادەخات و هەڕەشەی دووبارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە لە لایەن وڵاتانی نێوەندگیری قەتەر و پاکستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمهریکا و ئێران لەسەر نەخشەڕێگایەک رێککەوتوون بۆ ئەوەی لە ماوەی 60 رۆژدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
ع