مه‌ودا میدیا-
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد، دواى ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراق دابه‌زینى تۆماركرد، به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ى به‌یانى په‌یوه‌ندیی به ناسه‌قامگیریی دۆخى ناوچه‌كه‌و ئه‌گه‌رى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلاربوو”.
وتیشى “نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 157 هه‌زارو 250 دینار دابه‌زى، له‌كاتێكدا به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ى بۆ 160 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به بانك و كۆمپانیاكان.
ع