مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، له رۆژانى داهاتوو بارسته هه‌وایه‌كى فێنك هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند ” لە رۆژى چوارشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه، پلەکانی گەرما له هه‌رێمى كوردستان چه‌ند پله‌یه‌ك دادەبەزن و کەشوهەوا فێنک دەبێت”.
وتیشى “هیچ شەپۆلێکی گەرما لە ئارادا نییە و بای شەماڵ چالاک دەبێت، بەهۆی بارستە هەوایەکی فێنکەوە پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بای شەماڵ بەردەوام دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئه‌و بارسته هه‌وا فێنكه‌ش چه‌ند رۆژێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “بۆ ماوەیەکی نزیک و دوور هیچ شەپۆلێکی بەهێزی گەرما لە ئارادا نییه”.
ع