ئێران كۆتاییهاتنی گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەمەریكا راگەیاند

مەودا میدیا-
میدیا رەسمییەكانی ئێران رایانگەیاند” جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان كۆتاییهاتنی دانوستانە تەكنیكییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا راگەیاندووە كە لە چوارچێوەی ئەو دانوستانانەی لە سویسرا بە نێوەندگیری قەتەر و پاكستان، بەڕێوەدەچێت”.

ئاژانسی هەواڵی ئێرناـی ئێرانی بڵاویكردەوە ” بڕیار دراوە چوار گروپی كاری پەیوەست بە هەڵگرتنی سزاكان، كاروباری ئەتۆمی، ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری و چاودێریكردن و جێبەجێكردن پێكبهێنرێت”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمەریكا ئەو سزایانەی هەڵگرت كە بۆ ماوەی 60 رۆژ بەسەر ئێراندا سەپاندبووی لە رۆژی دووشەممەوە، هاوكات بەرپرسانی لوبنان رایانگەیاند كە بەپێی رێككەوتنەكە بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە دوژمنایەتییەكانی سەرتاسەری ناوچەكە، دۆخی لوبنان هێور بووەتەوە”.

لەلایەكی تریشەوە، هاتوچۆی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە رێگەی گەرووی هورمزەوە دەستیپێكردەوە، ئەویش دوای ئەوەی كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی شەڕی كرد ئەگەر ئێران رێڕەوی ئاوەكە دابخات.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان