دووبارە داوای تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت

مەودا میدیا-

دوو پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عیراق یاداشتێک دەدەنە وەزیری دارایی عیراق و داوا دەکەن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەوتین بکرێت.

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عیراق رایگەیاند “بە هاوکاریی ئەحمەدی حاجی رەشید بە نووسراوی فەرمی داوایان لە فالح ساری، کردووە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان راستەوخۆ لە وەزارەتی داریی عیراقەوە بخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان کە ئێستا هەیانەو تەونین بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فالح ساری، وەزیری دارایی نووسراوەکەی ئاڕاستەی فەرمانگەی یاسایی کردووە بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری پێویست و نووسراوکردن بۆ ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران، بەمەبەستی بریاردان لەسەری داواکارییەکەیان”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوایانکردووە پەلەبکرێت لە کۆکردنەوە و وردبینیکردنی داتای هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ پرۆسەی تەوتین لە قۆناغی داهاتوودا، ئەم کارەیان لە ئەنجامی چەندین کۆبوونەوەی چڕ هاتووە لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان