مەودا میدیا-
جێگری وهزیری دهرهوهی ئێران سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد پرسی ئهتۆمی تهنها لهچوارچێوهی رێككهوتی كۆتاییدا لهگهڵ ئهمەریكا گفتوگۆی لهبارەوە دەکەن.
کازم ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “لەئێتسدا هیچ پلانێکیان نییە بۆ رێگەدان بە تیمەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ گەیشتن بەو بنکە ئەتۆمییانەی رووبەڕووی هێرشی ئاسمانی بوونەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەڕای داواکاریی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، هیچ کۆبوونەوەیەکیان لە سویسرا نەکردووە و بەمنزیکانەش پرسی پشکنینی بنکە ئەتۆمییەکان و ماددە ئەتۆمییەکانیان تاوتوێ ناکرێت”.
لای خۆیەوە رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند “بەمنزیکانە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەن بۆ دیاریکردنی کاتی پشکنینەکان و رێکخستنی کاروباری تیمە تەکنیکییەکانیان”.
ب ح