مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بە پێی یاسا هەر کابینەیەک بۆ چوار ساڵ هەڵدەبژێردرێت و دەرفەتی پێدەدرێت بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵک بکات و بەرنامەکانی جێبەجێ بکات.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند ” کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، حەوت ساڵ دەرفەتی هەبوو، نەک لە تەمەنی خۆیدا خزمەتی نەکرد، بەڵکو بارگرانی زیاتری بۆ ژیانی خەڵک دروستکرد”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار قەرزاری مووچەخۆران، گرانکردنی نرخی کارەبا بۆ چوار هێندە و پێنج هێندەو زیاتری نرخەکەی پێشووی،گرانکردنی بەنزین و سوتەمەنییەکانی تر و بێکاریی زیاتری گەنجان لە دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتن بۆ خەڵکی کوردستان”.
ب ح