مەودا میدیا-
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پێگەی تایبەتی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاشکرایکرد هێزەکانیان ژمارەیەک چەکداریان لە باشووری سوریا کوشتووە.
ئێلا واویە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند “سوپاکەیان لە ئامادەباشیدان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکان لەسەر هاوڵاتییان ووڵاتەکەیان، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژی رابردوو سوپاکەیان ژمارەیەک چەکداریی لە ناوچەی ئەمنیی باشووری سوریا کوشتووە، کە پێشتر هۆشداریی بە هێزەکانی سەربە حکومەتی کاتیی و گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دراوە کە لەو ناوچانە نزیک نەبنەوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایەم، دوای رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە 2024/12/8وە سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی جەبەل شێخ، جۆلان و پارێزگای قونەیتیرەی لە باشووری سوریا وەک ناوچەی ئەمنیی ناساندووە و بەشێک لە هێزەکانی تێدا جێگرکردووە، رێگە بە نزیکبوونەوەی هیچ چەکدارێکی سەربە حکومەتی کاتیی یان گرووپەکانی سوریا نادات.
ب ح