بە فەرمی داوا لە بەغدا کرا نرخی بەنزین لە هەرێم هەرزان بکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە پرسی گرانکردن و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بە تایبەت بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە 24ی ئەم مانگە بەنوسراوی فەرمی داوای لەوەزیری نەوت کردووە هاوشێوەی شارەکانی تری عیراق نرخی بەنزین لە هەرێم هەرزان بکرێت.

کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “وەک ئەندامی لیژنەی نەوت وگاز و سامانە سرووشتییەکان داوای لە وەزیری نەوت کردووە کە چارەسەری کێشەی گرانی نرخی بەنزین بکرێت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عیراق نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بکرێتە (450)دینار”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چاوەڕوانی وەڵامی وەزیری نەوتی عیراق دەکات، لە داهاتووشدا هەرهەنگاوێکی یاسایی وپەرلەمانی کە پێویست بێت دەیگرێنەبەر لە دژی ئەو دزی وقۆرغکارییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لەکەرتی نەوت بەتایبەتیش نرخی بەنزین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان