دوو پەرلەمانتار لە هەولێر دەستگیركران

مەودا میدیا-

هێزە ئەمنییەکان لەچوارچێوەی فەرمانەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ دەستگیرکردنی ئەو پەرپرس و پەرلەمانتارانەی کە لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون، شەوی رابردوو دوو پەرلەمانتاریان لە هەولێر دەستگیرکرد.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە “شەوی رابردوو هەریەک لە (محەمەد کەربولی)، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕائی و (زیاد جەنابی) پەرلەمانتاری هاوپەیمانی تەقەدومی بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی لە شاری هەولێر دەستگیرکراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەردوو پەرلەمانتارەکە بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لەلایەن دەزگای دژەتیرۆر و هەواڵگریی سەربازیی عیراقەوە دەستگیرکراون و بە هێلێکۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ بەغدا”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی پەرپرسان و پەرلەمانتاران بە فەرمانی عەلی زەیدی لە عیراق دەستیپێکردووە، بە پشتبەستن بە دانپێدانانەکانی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت کە لەئێستادا بە تاوانی گەندەڵی لە زینداندایە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان