مەودا میدیا-
دوای ئەو دابەزینە زۆرەی كە شەوی رابردوو لە نرخی زێڕدا روویدا، بەیانی ئەمڕۆ جارێكیتر نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە و هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 75 دۆلاری چووەوە سەر.
پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕەداراییەكان بە مودا میدیای راگەیاند” بەهۆی ئەگەرەكان و پێشبینییەكان بۆ بەرزكردنەوەی سوودی بانكی لە ئەمەریكا ماوەی نزیكەی چوار مانگە بە بەردەوامی نرخی زێڕ روو لە دابەزینە”.
وتیشی” بڕیاری زیادكردنی سوودی بانكی لە ئەمەریكا لە مانگی نۆدا دەبێت، بۆیە بە ئەگەرێكی زۆرەوە تا ئەو كاتە و تا بڕیار لە رێژەی سوودی بانكی لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمەریكاوە دەدرێت، نرخی زێڕ ئاراستەی هەر دابەزین دەبێت”.
سەبارەت بەو بەرزبوونەوەیەش كە بەیانی ئەمڕۆ لە نرخی زێڕدا روویدا، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد” ئەوە دابەزینێكی كاتییە كە بە “ریتێست” ناودەبرێت و هەر جارێك لە بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخی زێڕدا درووست دەبێت و دواتر دیسان ئاراستەكەی خۆی وەردەگرێتەوە”.
باسی لەوەشكرد” رەنگە هەواڵێكی خێرا و لەناكاو ببێتە هۆی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و كۆتایی بە ئاراستەی دابەزین بهێنێت، بەڵام ئەوەش تەنها ئەگەرە و مەرج نییە رووبدات”.
لە ئێستا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بە 4,020 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، لە كاتێكدا لە كاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە 3,945 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا.
ئ پ