بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر زیاتر دەکرێت

مەودا میدیا-

وەزیری کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد کۆمپانیای جەودەی ئیمارات دەیەوێت وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە توانای 50 مێگاوات لە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێت.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند “لەئێستادا هەرێمی کوردستان (4800–5000) مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت و 134 مێگاواتی لە وزەی خۆرە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی گشتیی بە شێوەی (%83 بە گازی سرووشتی، 5% بە گازوایل، 11% بە نەوتی ڕەش، 1% بە هایدرۆپاوەر) دابەشبووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان