لەتیف نێرەوەیی: کادرەکانی یەکێتی لەدوورەوە سەیری دووکەڵی گەندەڵی دەکەن

مەودا میدیا-

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد ناوی هیچ وەزیر و بریکارێکی وەزیری سەر بە یەکێتی لە لیستی گەندەڵکاراندا نییە و بەڵگەکان دەتوانن دوکەڵی گەندەڵی و دوکەڵە دەستکردەکان لەیەک جیابکەنەوە.

لەتیف نێرەوەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند “یەکێتیی یەکێکە لەو حزبە کەم وێنانەی لە سەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان لەماوەی (23) ساڵی رابردوودا هیچ وەزیر و بریکاری وەزیری سەر بە یەکێتی لە بەغدای پایتەخت نە لەسەر گەندەڵی گیراوە ، نە لەسەر کارەکەی دەرکراوە نە راشیکردووە ، نە متمانەی لێ وەرگیراوەتەوە ، هەروەها نە هیچ هەڤاڵێکی یەکێتی کە کاندیدبێت بۆ پۆستێکی باڵا لەبەغداد بە هیچ تۆمەتێک رەتکرابێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سنووری دەڤەری سەوز (سلێمانی و هەڵەبجە ) یەکێکە لەو شوێنە دەگمەنانەی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان نەبووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەوانەی لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عیراق پارەیان دزیوە و لە گەندڵییەوە تێوەگلاون و دەرفەتیان بۆ نەرەخساوە کە بتوانن بێنە سنووری سلێمانی و خۆیان حەشاربدەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەو لیستەی کە باس لە تێوەگلانی کومەڵێ وەزیر و بریکاری وەزیری حکومەتی فیدراڵ دەکات، ناوی هیچ وەزیر و بریکارێکی وەزیری سەر بە یەکێتی تێدانییە و لەئێستادا هەموویان لەبەغدا سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی رۆژانەی خۆیانن و لە دورەوە سەیری دوکەڵی گەندەڵی دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان