مه‌ودا میدیا-
رۆژى رابردوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان پێشمه‌رگه‌كانى یه‌كێك له حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌گه‌ڵ سوپاى پاسدارانى ئێران، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك كوژراون.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویكرده‌وه “لە پێکدادانێکدا لە نزیک پیرانشار له‌كاتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، 5 پێشمەرگەمان شەهیدبوون”.
له لایه‌كى تره‌وه، به‌پێى میدیاکانی ئێران لە دوو پێکداداندا لە سەردەشت و پیرانشار 11 ئەندامی حزبە کوردییەکانى رۆژههڵاى ئێران کوژراون”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له ماوه‌ى رابردوو ئێران فشارى خسته سه‌ر عیراق و به‌هۆیه‌وه هێزه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له هه‌رێمى كوردستان چه‌ككران و برانه كه‌مپێك له سورداش.
ع