مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو گرفت له ناردنى دۆلار بۆ عیراق دروستبوو، له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى كردووه‌ته‌وه به ناردنى دۆلار بۆ عیراق.
داهاتى نه‌وتى عیراق له بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵده‌گیرێت و هه‌ركاتێك عیراق پێویستى به دراوى قورس “دۆلار” هه‌بوو، راسته‌وخۆ به‌پێى پێویستى، ئه‌مه‌ریكا دۆلار ره‌وانه‌ى عیراق ده‌كات.
له چه‌ند مانگى رابردوو به‌هۆى گروپه‌چه‌كداره‌كانى عیراق و ئه‌و دۆخه‌ى له عیراقه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان دروستده‌كرا، ئه‌مه‌ریكا ناردنى دۆلارى بۆ عیراق راگرتبوو، یان به راده‌یه‌كى زۆر سنوردار كرابوو.
له دواى دیاریكردنى عه‌لى زه‌یدى وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق و چوونى تۆم باراك، نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق و هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانى گه‌نده‌ڵى و بابه‌تى چه‌ككردنى گرووپه چه‌كداره‌كان، ئه‌مه‌ریكا بڕیارى ناردنى دۆلارى بۆ عیراق داوه.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزى ئه‌مه‌ریكى له نوێترین راپۆرتیدا لە زاری دوو راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە بڵاویکردوه‌ته‌وه، ئەمه‌ریکا دەستیکردووەتەوە بە ناردنی دۆلار بۆ عیراق.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى پێشووى عیراق به مه‌ودا میدیاى وت “عیراق به‌رده‌وام پێویستى به دۆلار هه‌یه، دۆلار ده‌توانێت جڵه‌وى بازاڕ رابگرێت به‌تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر دینار‌و پرسى به‌رزبوونه‌وه یان دابه‌زینى نرخى دۆلار”.
ع