مەودا میدیا-
بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عیراق کە بۆ وەزیری دارایی عیراقی ناردووە ئەوە هاتووە، داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان 78% و ئەوەش وەکوو مەترسیی گەورە سەیر دەکرێت.
بانکی ناوەندیی عیراق رۆژی 7ی ئایاری 2026 نووسراوێکی ئاراستەی نووسینگەی وەزیری دارایی عیراق کردووە و رایگەیاندووە “دواکەوتن لە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنوورییەکانی سەر بە هەرێمی کوردستان، بووەتە هۆی ئەوەی کۆمپانیا بازرگانییەکان نەتوانن بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی دراوی بیانی بەدەستبهێنن.”
ئەوەش هاتووە “ئەو دۆخە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی چالاکییە بازرگانییەکان لەو دەروازانەدا درووستکردووە”.
بانکی ناوەندی باسی لەوەیشکردووە”دابەزینێکی گەورە لە قەبارەی ئەو کەلوپەل و مادانەدا بینراوە کە لە تورکیاوە هاوردە دەکرێن.”
هەر بەپێی نووسراوەکە هاتووە “رێژەی دابەزینی داهاتەکان گەیشتووەتە 78%، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ دابەزینێکی گەورە لە ئاستی داهاتە گشتییەکاندا.”
خ.غ